دیمی مۆر: دایكم خیانەتی لێكردم
“Inside Out”، بڵاوكردەوە و تێیدا باسی لە نەهامەتییەكانی ژیانی خۆی كردووە، بەتایبەتی سەرەتاكانی ژیانی هونەری و جیابوونەوە و لە با بردنی منداڵ و ئالوودەبوونی بە خواردنەوە كهولییەكان و چەند بابەتێكی دیكە.
لە بەشێكی كتێبەكەیدا دیمی مۆری تەمەن 56 ساڵ باس لە دەستدرێژیكردنە سەری و رۆڵی دایكی لەو رووداوەدا دەكات و ئەوە دەخاتە روو كە دایكی ئالودەی خواردنەوە كهولییەكان بوو، ئەمەش یارمەتیدەر بوو كە ئەو لە تەمەنی 15 ساڵیدا رووبەڕووی دەستدرێژیی سێكسی بۆتەوە، چونكە دایكی بەرامبەر بە 500 دۆلار فرۆشتی بەو كەسەی دەستدرێژیی كردە سەری و رێگای پێدا لە ماڵی خۆیدا ئەو كارە ئەنجام بدات، ئەمەش وایكرد كە هەست بە خیانەتی گەورەی دایكی بكات و تا ئێستاش كاریگەرییە دەروونییەكانی لەسەر ژیانی ماوە.
دیمی ئەوەش دەخاتە روو كە لە ویلایەتی نیو مەكسیكۆ لەدایكبووە، بەڵام بەر لە دایكبوونی باوكی جێهێشتوون، بۆیە لەگەڵ هاوسەری دایكی ژیاوە و دوای 13 ساڵ ئینجا راستییەكەی لە دایكییەوە زانیوە، ئەوەشی خستۆتەروو كە ڤیرجینیای دایكی دەیبردە باڕەكان، بۆ ئەوەی سەرنجی پیاوەكانی پێ رابكێشێت، تا شەوێكیان دوای گەڕانەوە بینیی كەسێكی بە تەمەن لە ماڵیان چاوەڕێی دەكات، دواتریش دەستدرێژیی كردە سەری، ئینجا پێی گوتووە كە دایكی بەرامبەر بە 500 دۆلار ئەوی پێ فرۆشتووە و كلیلی ماڵەوەشی پێ داوە.