چۆپی فەتاح كۆنسێرتەكەی قامیشلۆی هەڵوەشاندەوە
بەم هۆیەوە خانمە هونەرمەند (چۆپی فەتاح), لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئانستگرام وێنەی شەڕڤانێكی بڵاوكردەوە, وە ئاماژەی بەوە كردووە كە ئامادەكاری تەواو كرابوو بۆ ئەوەی لە 14-10-2019 لە قامیشلۆ بەشداری لە فیستیڤاڵێك بكرادایە, بەڵام وەكو پشتیوانی لە شەڕڤانانی ڕۆژئاوا و هاوخەم و ئازاری هاوڵاتیانی سڤیلی ئەو ناوچەیە, چۆپی ئەو كۆنسێرتەی هەڵوەشاندەوە .
هەروەها چۆپی لە دوای ڕێز و نەوازشی بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەڵێت: سەركەوتن هەر بۆ گەلە, هیوادارم شەرەفی ئەوەم پێ ببەخشن لە ئاهەنگی سەركەوتندا بەشدار بم .