لۆكە زاهیر:به‌پێوه‌ ده‌مرین به‌ڵام هیچ كات له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ ناژین

لۆكە زاهیر:به‌پێوه‌ ده‌مرین به‌ڵام هیچ كات له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ ناژین
لۆكه‌ زاهیر، خانمه‌ گۆرانیبێژى كورد، دواى ماوه‌یه‌كى زۆر ده‌ركه‌وته‌وه‌ و پشتیوانیی ڕۆژئاواى كوردستان ده‌كات.

شه‌وى ڕابردوو 13/10/2019، لۆكه‌ زاهیر له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، دواى ماوه‌یه‌كى زۆر وێنه‌یه‌كى خۆى بڵاو كرده‌وه‌، وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌شدا دیاره‌، به‌شداریی گردبوونه‌وه‌یه‌كى كردووه‌ و پشتیوانیی ڕۆژئاواى كوردستان ده‌كات.

هه‌ر له‌سه‌ر وێنه‌كه‌دا، لۆكه‌ زاهیر نووسیویه‌تى: "به‌پێوه‌ ده‌مرین به‌ڵام هیچ كات له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ ناژین".

لۆكه‌ زاهیر خه‌ڵكى سلێمانییه‌، خاوه‌نى چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومى گۆرانییه‌، ماوه‌یه‌كه‌ به‌ كه‌مى ده‌رده‌كه‌وێت.

رۆژی 9ی ئۆكتۆبه‌ری 2019، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی وڵاته‌كه‌ی، كاتژمێر 4ی ئێواره‌ به‌ تویتێك له‌ تویته‌ره‌وه‌ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی دژی رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌ستیان به‌ بۆردومانی شاره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان كرد، چه‌ند ڕۆژێكیشه‌ هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان به‌رده‌وامن.

basnews
Top