رامی عەیاش بە سوپرایزەوە دەچێتە لای هەوادارێكی

رامی عەیاش بە سوپرایزەوە دەچێتە لای هەوادارێكی
گۆرانیبێژو هونەرمەندی لوبنانی (رامی عەیاش), سوپرایزێك بۆ هەوادارێكی دەكات بە ناوی (سەلما), كە كچێكی مەغربیە و خاوەن پێداویستی تایبەتە, رامی لە ڕێی دەزگای(عياش الطفولة) كە تایبەتە بە هاوكاریكردن و پەرەپێدانی توانای منداڵان, دەگاتە لای سەلما لە وڵاتی مەغرب .

رامی عەیاش لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئانستگرام گرتە ڤیدیۆیەك بڵاو دەكاتەوە, كە تێیدا دەردەكەوێت خۆی و هاوكارەكانی بە چەند كەلوپەلێكی ئەلیكترۆنییەوە دەچنە لای (سەلما) كەلە وڵاتی مەغرب نیشتەجێیە, وە لە دواییدا وەكو سوپرایزێك دەچنە ماڵەكەی بێ ئەوەی ئاگادار بێت , رامی لەوێدا بە دیارییەكانی دڵی سەلما خۆش دەكات و چەند وێنەیەك دەهێڵنەوە بۆ یادگاری و هەرلەوێدا بە سەلما دەڵێت كە دەتوانێ لە هەموو ئاهەنگەكانی ئامادەبێت .

لەماوەكانی ڕابردوو ڕامی عەیاش لە ئاهەنگێكدا لە مەغرب, بۆ یەكەمجار چاوی بە سەلما دەكەوێت و وەكو هەوادارێكی خۆی دەچێتە لای و وێنەی لەگەڵدا دەگرێت .

دەزگای (عياش الطفولة) لە لایەن هونەرمەندی لوبنانی ڕامی عەیاشەوە لە ساڵی 2009 دامەزراوە, وە لە ئێستادا هاوژینەكەشی (دالیدا) ئەویش هاوكاریەتی و هەردووكیان پێكەوە دەستی هاوكاری بۆ منداڵان دڕێژ دەكەن, ئامانج لە دامەزراندنی ئەم دەزگایە هاوكاری و پەرەپێدانی توانای منداڵانە, بە مەبەستی بەخشینی زەردەخەنەیەك بۆ بە هێزبوونیان لەدواڕۆژدا بۆ ئەوەی بزانن كە ئەوان بە تەنها نین .
Top