كه‌مال محه‌مه‌د گۆرانییه‌ك بۆ پشتگیریی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه
كه‌مال محه‌مه‌د له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، له كاتی تۆماركردنی گۆرانییه‌كه، به‌شێكی گۆرانییه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه سه‌روه‌ت تۆفیق تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه، شادمیر نامۆ كاری ئاوازدانان و میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه كردووه، بڕیار وایه گۆرانییه‌كه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو بكرێته‌وه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه، خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبوومی و ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییه، له ساڵانی 2019دا چه‌ند ڤیدیۆ كلیپێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
basnews