پریانكا:ئاواتمە ببم بە پاڵەوانی007, وە لە ماڵەكەی سەلمان خان تاوانبارێك دەستگیر دەكرێت
پریانكای تەمەن 37 ساڵ, دەڵێت ئاواتم ئەوەیە كە ببمە پاڵەوانی زنجیرە فیلمی(007), وە دەڵێت ئاواتمە كە ببینم پاڵەوانی ئەو فیلمە ئافرەتێك بێت جا ئەو كەسە من بم یان هەر ئافرەتێكی تر .
- دوای ئەوەی پاسەوانێكی پێشووی(سەلمان خان)ی ئەستێرەی بۆڵیوود, دەستگیر كرا بە تۆمەتی لێدان و شێواندنی چەند ئۆتۆمبێلێك و هەرانانەوە لە شەقامێكدا, سەلمان خان دیسانەوە تووشی كێشەی یاسای بوویەوە, بەڵام ئەم جارە بەشێوەیەك بوو كە گەیشتە ئەو ڕاددەی هەموو میدیا و ڕۆژنامەكان بە شۆكەوە باسی لێوە بكەن .
تاونبارێكی هەڵهاتوو بەناوی(شاكتی سیدشوار رەنا) لە ڤێلاكەی سەلمان خان دەستگیر كرا, ئەم ڕووداوانە لە دوای ئەوە هات كە كەسێكی تەمەن 62 ساڵ بە شێوەی گرێبەست بۆ ماوەی 15 ساڵ لەماڵەكەی سەلمان خان كاردەكات, ئەویش بە ناوێكی ساختە بۆ ئەوەی خۆی لە پۆلیس بشارێتەوە .
سەبارەت بەم بابەتە پۆلیس ڕایگەیاند كە ئەو كەسە تاوانبارە بە هەڵكوتانە سەر خەڵك و دزیكردن, هەروەها پۆلیس ئەوەی ڕاگەیاند كە لە ساڵی 1990 باندێك بە تاوانی دزیكردن دەستگیر كران, كە ئەم كەسەش ئەندامێك بوو لەو باندە, بەڵام بە كەفالەت ئازادكراوە و ئەویش ئەو دەرفەتەی بەهەل زانی و بە درێژایی 29 ساڵ خۆی لە پۆلیس شاردەوە .