(جین فۆندا) لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كرا
جین فۆندا لە لایەن پۆلیسەوە لەو خۆپیشاندانە دەستگیر كرا, ئەم ناودارە لەگەڵ گروپی(Oil Change International) لە پێش بینای (كاپیتۆڵ) لە واشنتۆن داوا لە دەسەلاتدارنی ئەمریكا كرد, كە ووزەیەكی باش بەكار بهێنرێت بۆ پاك ڕاگرتنی ژینگە, وە لەمبارەیەوە (جین فۆندا)ی 81 ساڵ, لە ڕێی ڕۆژنامەیەكەوە ڕایگەیاند, كە ئەو بەڵێنیدا هەموو هەفتەیەك لەم خۆپیشاندانە ئامادەبێت, هەر ئەمەش بوو كەوای كرد لە لایەن هێزی ئەمنی ئەو وڵاتەوە دەستگیر بكرێت .