کەیهان کەلهوڕ کۆنسێرتەکەی خۆی لە تورکیا هەڵوەشاندەوە
لەمبارەوە کەیهان کەلهوڕ هونەرمەندی ناسراو و ژەنیاری کەمانچە لە پێگەی خۆی لە (ئینستاگرام) نووسیویە: "ئەمشەوانە تەنیا چەکەکەم بە یادی ڕۆژئاوا کۆک دەکەم و دەستم لەسەر پەلاپیتکەیە، هیچکات شەو و ڕۆژە ئەستەمەکانی ئێمەی کورد کۆتاییان نایەت، هەروەک بڕست و توانایی و خۆڕاگریی شۆڕشگێڕەکانمان تەواو نابن".
کەیهان کەلهوڕ، ئاماژەی بەوەش داوە: "عەشق و مۆسیقی هیچکات تێکەڵی سیاسەت نابێت، بەڵام لە هەمبەر زوڵم و ستەم و پاکتاوی ڕەگەزی و نەتەوەیی هیچ نەتەوە و قەومێکدا بێدەنگ نابێت".
لەلایەکی دیکەشەوە هونەرمەندی گەنج هەڵوێست محەمەد، هونەرمەندی خەڵکی سلێمانییە بۆ ڕێزدانان و پشتگیری لە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان و لە ناڕەزایی بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان کۆنسێرتەکانی خۆی کە بڕیار بوو لە هەولێر و کەرکووک بەڕێوەیان ببات، هەڵوەشاندووەتەوە.
basnews