کەیهان کەلهوڕ کۆنسێرتەکەی خۆی لە تورکیا هەڵوەشاندەوە

کەیهان کەلهوڕ کۆنسێرتەکەی خۆی لە تورکیا هەڵوەشاندەوە
دوای هێرش و پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، کەیهان کەلهوڕ، هونەرمەندی ژەنیاری ناسراوی کورد، کۆنسێرتەکەی خۆی کە بڕیار بوو لە ئیستەنبۆڵ بەڕێوەی ببات، هەڵوەشاندەوە.

لەمبارەوە کەیهان کەلهوڕ هونەرمەندی ناسراو و ژەنیاری کەمانچە لە پێگەی خۆی لە (ئینستاگرام) نووسیویە: "ئەمشەوانە تەنیا چەکەکەم بە یادی ڕۆژئاوا کۆک دەکەم و دەستم لەسەر پەلاپیتکەیە، هیچکات شەو و ڕۆژە ئەستەمەکانی ئێمەی کورد کۆتاییان نایەت، هەروەک بڕست و توانایی و خۆڕاگریی شۆڕشگێڕەکانمان تەواو نابن".

کەیهان کەلهوڕ، ئاماژەی بەوەش داوە: "عەشق و مۆسیقی هیچکات تێکەڵی سیاسەت نابێت، بەڵام لە هەمبەر زوڵم و ستەم و پاکتاوی ڕەگەزی و نەتەوەیی هیچ نەتەوە و قەومێکدا بێدەنگ نابێت".

لەلایەکی دیکەشەوە هونەرمەندی گەنج هەڵوێست محەمەد، هونەرمەندی خەڵکی سلێمانییە بۆ ڕێزدانان و پشتگیری لە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان و لە ناڕەزایی بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان کۆنسێرتەکانی خۆی کە بڕیار بوو لە هەولێر و کەرکووک بەڕێوەیان ببات، هەڵوەشاندووەتەوە.

basnews
Top