ساموێل جاكسۆن وەڵامی مارتن سكورسیزی دەداتەوە
سەبارەت بە فیلمی مارڤڵ, مارتن لە گۆڤاری ئێمپایەر مەگەزین ڕایگەیاند, كە ئەمە سینەما نییە, ئەم لێدوانەی مارتن زۆر كێشە و ڕەخنەی بەدوای خۆیدا هێنا, ئەم دەرهێنەرە دەڵێت: چەند بیردەكەمەوە لەو كەسانەی ئەو جۆرە فیلمانە درووست دەكەن بە هەوڵ وماندوویی چەندین ئەكتەر, بەڵام وەكو باخچەیەكە بۆ بەسەر بردنی كاتی خۆش .
هەروەها مارتن سكورسیزی دەڵێت: ئەوە سینەمای مرۆڤ نییە, تا لە ڕێیەوە تاقیكردنەوەیەكی دەروونی بگوازێتەوە بۆ مرۆڤێكی تر .
بەم هۆیەوە ئەكتەری هۆڵیوود(ساموێڵ جاكۆسن) وەكو ئەكتەر و كاپتنی كەسایەتییە بەهێزەكانی فیلمی مارڤڵ, دێتە وەڵام و بە مارتن كورسیزی دەڵێت: هەموو كەسێك ڕای خۆی هەیە و ئازادە, كەسانێكی زۆر هەن كە حەز لە فیلمەكانی مارتن سكورسیزی نەكات, بۆیە ڕاوبۆچوونی وا ناكات كە فیلمی مارڤڵ لە بەرهەمهێنانی بوەستێندرێت .
نوێترین كاری سینەمایی دەرهێنەر (مارتن سكورسیزی), فیلمی (the irishman)ە كە هەر یەكە لە رۆبەرت دینرۆ و ئالباتشینۆ و چەند ئەكتەرێكی تر ڕۆڵی تێدا دەگێڕن .