ئه‌حمه‌د خه‌لیل: به دڵ بیری هونه‌رمه‌ند له‌یلا فه‌ریقی ده‌كه‌م
ئه‌حمه‌د خه‌لیل له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ: "به دڵ بیری هونه‌رمه‌ند له‌یلا فه‌ریقی ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر ئه‌و ڤیدیۆییه‌ی بینی، هیوادارم كارێك بكات ئاگاداری یه‌كتر بین و په‌یوه‌ندیم پێوه بكات".
ده‌شڵێت: "ده‌مه‌وێت بچینه خزمه‌تی، چونكه ئێستا پێویستمان به ده‌نگ و گۆرانییه‌كانیه‌تی".
ئه‌و گۆرانیبێژه له به‌شێكی دیكه‌ی ڤیدیۆكه‌دا داوا له محه‌مه‌د یاسین، میوزیكژه‌نی كورد، ده‌كات كه ئه‌ویش گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی وه‌ك پشتگیری له قسه‌كانی بڵاو بكاته‌وه، ده‌ڵێ: "هیوادارم ئه‌ویش وه‌ك پشتگیری په‌یامێك بڵاو بكاته‌وه".
ئه‌حمه‌د خه‌لیل خه‌ڵكی سلێمانییه، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، كلیپه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه.
basnews