ریهانا كتێبێك لەسەر ژیانی خۆی بڵاودەكاتەوە
كتێبەكەی (ریهانا) ناونیشانەكەی هەر بە ناوی خۆی دەبێت, وە ئەمە یەكەم كتێبە كە باس لە چیرۆكی بە ئەستێرەبوونی دەكات, ئەم كتێبە لە 504 لاپەڕە پێكهاتووە, وە 1000 وێنەی ریهانای تێدا دەكەوێتە بەرچاو .
بەم هۆیەوە ریهانا ڕایگەیاند كە ئەو زۆر بە پەرۆشە بۆ لە چاپكردنی ئەو كتێبەی, وە سوپاسی بۆ هەموو وێنەگرو دۆست و هاوڕێیانی دوپات كردەوە كە هاوكاری بوون لە درووست كردنی ئەو كتێبە, هەروەها ڕایگەیاند كە ماوەی 5 ساڵە كار لەسەر درووست كردنی ئەو كتێبە دەكرێت.
كتێبە بە وێنەكانی ریهانا بە سێ جۆر لە چاپ دەدرێت, كە ئەم پۆلین كردنە شێوە و نرخێكی جیاواز دەدات بە هەر جۆرێكیان .