ناسر ڕه‌زازی ئه‌لبوومی شاره‌كه‌می بڵاوكرده‌وه
ئه‌لبوومه‌كه له 10 تڕاكی گۆرانی جۆراوجۆر پێكهاتووه، گروپی كامكاران له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كاری میوزیكیان بۆ كردووه، ڕه‌زازی، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی واژۆكردنی ئه‌لبوومه‌كه‌ی باسی كرد، گۆرانییه‌كان چه‌ند ساڵێكه كاری میوزیكی بۆ كراوه، به‌ڵام وا ڕێككه‌وت ئه‌مڕۆ بڵاو بكرێته‌وه.
ناسر ڕه‌زازی، خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، به یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده به ئه‌زموونه‌كانی كورد داده‌نرێت، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، به‌شێك له گۆرانیبێژه گه‌نجه‌كان گۆرانییه‌كانی ده‌ڵێنه‌وه.
basnews