جاستن بەیبەر هێلی بالدوین خۆشەویستیان لە كلیپێكی گۆرانی دوپاتكردەوە
جاستن بەیبەر بە هاوبەشی لەگەڵ گروپی میوزیكی (Dan + Shay) گۆرانییەكی تۆمار كرد بە ناوی (10000hours), لە ڤیدیۆ كلیپی ئەم گۆرانییە جاستن و خێزانەكەی پێكەوە دەردەكەون, هەروەها چەند پارچە ڤیدیۆیەك خراوەتە نێو ئەم كلیپە كە لە ڕابردوودا وێنە گیراوە .
گۆرانیبێژی كەنەدی (جاستن بەیبەر) و خانمە نمایشكاری جل و بەرگی ئەمەریكی (هێلی بالدوین) لە ساڵی 2018 لە دادگا هاوسەرگیریان ئەنجامدا, بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بۆ بەرز ڕاگرتنی ئەو پرۆسەیە, دووبارە هاوسەرگیریان كردەوە, بەشێوەیەك كە هەردووكیان بڕیاریاندا ئاهەنگ ساز بكەن و چەند دۆست و ناودارێك بانگهێشت بكەن, بە مەراسیمی ئاینیی و ئامادەبوونی 150 كەس لەوانەش ئێلێك بالدوین كە دەكاتە مامی هێلی و ئاد شێران و چەند كەسایەتییەكی تر .