دزیكردنەكەی كیم كارداشیان دەكریت بە فیلمێكی سینەمایی

دزیكردنەكەی كیم كارداشیان دەكریت بە فیلمێكی سینەمایی
خانمە نمایشكار و ئەستێرەی ئەمەریكی(كیم كارداشیان), ڕووداوی دزیكردنەكەی لە فەرەنسا دەكرێت بە فیلمێكی سینەمایی, بەپێی چەند ڕاپۆرتێك بڵاوكراوەتەوە كار دەكرێت بۆ بە فیلم كردنی ڕووداوی دزیكردنێك كەلە (كیم كارداشیان) كرا لە پاریس, ئەم ڕووداوە بۆ سێ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە, لەم دزیكردنە بڕێكی زۆر لە خشڵ و زێڕی كارداشیان دزرا, بەبڕی نزیك لە 10 ملیۆن دۆلار, ئەم فیلمە لە ژێر ناونیشانی (فاشن ویك) دەبێت .

هەروەها ئەم ڕووداوانە لەلایەن چیرۆكنووس و دەرهێنەری فەرەنسی(جوان سفار)ەوە بە 130 ڵاپەڕە نووسراوەتەوەو تاوەكو ئێستا بڵاونەكراوەتەوە, بڕیارە بكرێت بە فیلمێكی سینەمایی لە ژێر ناونیشانی (فاشن ویك) .

ئەم ڕووداوانە لە ئەكتۆبەری 2016 لە پاریسی وڵاتی فەرەنسا ڕوویدا, كە چەند چەكدارێك چوونە شوێنی مانەوەی كیم كارداشیان و هەموو خشڵ و كەلوپەلە بەنرخەكانی دەبەن.
Top