لێدی گاگا ناوی ئەلبۆمەكەی بڵاوكردەوە, وە مات دایمن پەشیمانە
ئەم خانمە هونەرمەندە دەڵێت ناوی ئەلبۆمە گۆرانییەكەم (adele) دەبێت, كە ئەم ناوەش دیارە و ئەدێڵی خانمە گۆرانیبێژی بەریتانییە, بەڵام تاكو ئێستا دیار نییە كە لێدی گاگا بە ڕاستی ئەم ناوەی هەڵبژاردووە, یان تەنها بۆ گاڵتە جاری ئەم ناوەی لە ئەلبۆمە گۆرانییەكەی ناوە .
-هەروەها ئەكتەری ناوسراوی هۆڵیوود(مات دایمن), لە دەركەوتنێكیدا ڕایگەیاند كە ئەو پەشیمانە لەوەی بەشداری لە فیلمی ئەڤەتار نەكرد.
ئەم ناودارە دەرفەتێكی زێڕینی لەلایەن دەرهێنەر (جێمس كامیرۆن)ەوە بۆ هاتە پێش, بەڵام لەدەستیدا, هەربەم هۆیەوە لە دەستدانی ئەو ڕۆڵە سینەماییە وایكرد كە (مات دایمن) لە %10 ی داهاتی فیلمەكە لە دەستبدات, كە لە ئێستادا دەگاتە نزیكەی 250 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی