(دیانا كەرەزۆن)گۆرانییەكی بە كوردی بڵاوكردەوە

(دیانا كەرەزۆن)گۆرانییەكی بە كوردی بڵاوكردەوە
خانمە هونەرمەندی ئوردنی (دیانا كەرەزۆن), نوێترین ڤیدیۆ كلیپی لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (یوتیوب) و لە ئەكاونتی خۆی لە (ئانستگرام) بڵاوكردەوە, دیانا بە زمانی كوردی گۆرانییەكەی تۆماركردەوە, گۆرانی(خاكی شیرین) نوێترین كارە هونەرییەكەی (دیانا)یە, ئەم گۆرانییە لەلایەن ئاوازدانەری كورد (هەڵكەوت زاهیر)ەوە تێكست و ئاوازی ئامادەكراوە, هەروەها لە گۆرانییەكەدا دیانا بە ستایلی كوردییەوە دەركەوتووە .

(دیانا كەرەزۆن) لە دایكبووی 30ی ئەكتۆبەری 1983 , لە تەمەنی شەش ساڵیدا دەستی كرد بە چڕینی گۆرانی, هەر لە قوتابخانەكەیەوە لە ئاهەنگ و فیستیڤاڵەكان گۆرانی پێشكەش دەكرد, لە ساڵی 2003 بووە خاوەن نازناوی (سوپەر ستار)ی عەرەبی لە سوریا, تاوەكو ئێستا 5 ئەلبۆمی گۆرانیی تۆمار كردووە و چەندین ڤیدیۆ كلیپی بڵاوكردووەتەوە, وەكو ئەكتەر لە دوو زنجیرە دراما بەشداری كردووە وە گۆرانیی بۆ پێشەكی دوو زنجیرە دراما تۆمار كردووە .
Top