(دیانا كەرەزۆن)گۆرانییەكی بە كوردی بڵاوكردەوە
(دیانا كەرەزۆن) لە دایكبووی 30ی ئەكتۆبەری 1983 , لە تەمەنی شەش ساڵیدا دەستی كرد بە چڕینی گۆرانی, هەر لە قوتابخانەكەیەوە لە ئاهەنگ و فیستیڤاڵەكان گۆرانی پێشكەش دەكرد, لە ساڵی 2003 بووە خاوەن نازناوی (سوپەر ستار)ی عەرەبی لە سوریا, تاوەكو ئێستا 5 ئەلبۆمی گۆرانیی تۆمار كردووە و چەندین ڤیدیۆ كلیپی بڵاوكردووەتەوە, وەكو ئەكتەر لە دوو زنجیرە دراما بەشداری كردووە وە گۆرانیی بۆ پێشەكی دوو زنجیرە دراما تۆمار كردووە .