ئەلبوومێکی گۆرانیی منداڵان لە ڕانیە بڵاوکرایەوە

ئەلبوومێکی گۆرانیی منداڵان لە ڕانیە بڵاوکرایەوە
یارا ئەکرەم، کچە گۆرانیبێژی دانیشتووی شارۆچکەی ڕانیە یەکەمین ئەلبوومی گۆرانیی خۆی بۆ منداڵان بڵاوکردەوە.

خالید قادر، سەرپەرشتیاری سەنتەری ڕایەڵ بۆ ئاڵوگۆڕی کولتووری لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: " بە سپۆنسەری خانمە شاجوانی کورد (نینا موراد) و (سەنتەری ڕایەڵ بۆ ئاڵوگۆڕی کلتور) یەکەمین بەرهەمی منداڵانەی (یارا ئەکرەم) لە قوتابخانەی (برادۆست) ی بنەڕەتی لە شارۆچکەی ڕانیە لە ئاهەنگێکدا بڵاوکرایەوە".

گوتیشی: "بەرهەمەکە بەشێوەی ئەلبوومێکە کە لە چەند تراکێک کلیپ پێکهاتووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا بەشێوەی سیدی بەسەر هەموو منداڵانی کوردستاندا دابەش دەکرێت".

basnews
Top