دوای 10 ساڵ هیشام عەباس ئەلبۆمێكی گۆرانی بڵاودەكاتەوە

دوای 10 ساڵ هیشام عەباس ئەلبۆمێكی گۆرانی بڵاودەكاتەوە
گۆرانیبێژی میسری(هیشام عەباس), دوای پشوویەكی زۆر بە ئەلبۆمێكی گۆرانییەوە گەڕایەوە, ئەم ناودارە لە ئێستادا كاردەكات بۆ بڵاوكردنەوەی ئەلبۆمێكی گۆرانی بە ناوی(عامل ضجة), ئەم ئەلبۆمە گۆرانییە لە 16 تراك پێكدێت كە بە شێوەیەكی جیاواز لە ئەلبۆمەكانی ڕابردووی بەرهەمدێت .

هیشام عەباس دوای 10 ساڵ دەستی كردەوە بە بڵاوكردنەوەی ئەلبۆمی گۆرانی, بە بڵاو كردنەوەی ئەلبۆمە نوێیەكەی دەبێتە خاوەنی 15 ئەلبۆمی گۆرانی, وە لەپاڵ ئەلبۆمەكانی ژمارەیەكی زۆری گۆرانی بە شێوە سینگل و ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردووەتەوە .
Top