جاستن بەیبەر و هێلی بالدوین دووبارە هاوسەرگیری دەكەنەوە

جاستن بەیبەر و هێلی بالدوین دووبارە هاوسەرگیری دەكەنەوە
گۆرانیبێژی لاوی كەنەدی (جاستن بەیبەر) و خانمە نمایشكار (هێلی بالدوین) دووبارە هاوسەرگیری دەكەنەوە, ئەگەر چی لە ساڵی 2018 بە نهێنی لە دادگا هاوسەرگیریان كرد, بەڵام لە ئێستادا دەیانەوێت وەكو بوك و زاوایەك ئاهەنگ ساز بكەن .

لە سەرچاوەیەكی نزیك لە ئەم دوو ناودارەوە, بڵاوكراوەتەوە كە ئەوان بڕیاریان داوە زەماوەند سازبكەن وە بۆ ئەم مەبەستەش ڕۆژەكان دەستنیشان كراون, هەروەها لەو سەرچاوەیەوە هاتووە كە ئەوان بە پەرۆشن بۆ ئەو ئاهەنگ و مەراسیمە ئاینییە كە بڕیارە لەم هەفتەیەدا ئەنجام بدرێت, لە ئێستادا چەند ئامادەكارییەك كراوە لە شوێن و كاتی ئاهەنگەكە, هەروەها چەند كەسانێكی دیاریكراو و نزیك لە (جاستن و هێلی) بانگهێشتی ئەو ئاهەنگە كراون .
Top