راغب عەلامە:پارێزبەندی لەسەر گەندەڵكاران هەڵگرن, ئەگەرنا شتێك نامێنێتەوە بە ناوی وڵات
هەروەها دەشڵێت, لەسەر هەموو گەندەڵكارێك پارێزبەندی لابدەن, چونكە هەموو دز و گەندەڵكار و تاونبارێك لە لوبنان پارێزبەندییان لەسەرە, ئەویش یان لەناو وڵاتەكەوە یان لە دەرەوە,وە یەكرێزی تەنها بەسەر هاوڵاتی دەسەپێندرێ, راغب دووپاتی كردەوە و ووتی پارێزبەندیییەكان لابدەن چونكە بەبێ لێپرسینەوە, وڵات نامێنێت .
ئەم تویتەی (راغب عەلامە) لە كاتێكدایە كە لوبنان ساڵانێكی زۆرە بە بارودۆخێكی سەختدا تێدەپەڕێت, لە خراپی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان و سەرقاڵبوونی حكومەتی لوبنانی بە وڵاتانی دەرەوە لە دەست خستنە ناو كاروبارە سیاسی و ئابوورییەكان .