نانسی دەڵێت باڵام بەرزە و ئەلیسا بەم شێوەیە دەركەوتەوە
بەڵام نانسی لەم وێنەیە تەنها بۆ گاڵتە و خۆشی ئەو ڕەفتارەی ئەنجامداوە, و خۆی بەو هەڵسوكەوتەی دەڵێت كە كەسێكی باڵا بەرز نییە, وە ئەوەش هەوڵێكە بۆ ئەوەی باڵای لە هاوسەرەكەی بەرزتر دیار بێت, هەربەم هۆیەشەوە نانسی كۆمێنتێكی لەسەر وێنەكە نووسیوە و دەڵێت (كێ لە ئێمە باڵای بەرزترە) .
لە لایەكی ترەوە (ئەلیسا)ی خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی, كورتە ڤیدیۆیەكی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوە, كە دەردەكەوێت ئەلیسا بە پاسكیل كاتێكی خۆش بەسەر دەبات, ئەم كورتە ڤیدیۆیە لە ماوەیەكی كەمدا لایك و كۆمێنتێكی زۆر كۆكردەوە, هەوادارانی ئەلیسا بەم دەركەوتنەی دڵخۆش بوون و بە بڕوابەخۆبوون و نیشاندانی هێزی دەزانن .
ئەگەرچی لە ماوەكانی ڕابردوو ئەلیسا وازهێنانی خۆی لە هونەری گۆرانی ڕاگەیاند, بەڵام دوا كۆمێنتی لەسەر ئەو بابەتە دامەزراندنی كۆمپانیایەكی تایبەت بە خۆی بوو تا بتوانێت ئەلبۆمە گۆرانییەكانی بەرهەم بهێنێت, بەڵام تاوەكو ئێستا مانەوە و جیابوونەوەی لە كۆمپانیای ڕۆتانا یەكلانەبووەتەوە .