نەبیلە عوبید بەشێك لە وەسیەتنامەی خۆی بڵاوكردەوە

نەبیلە عوبید بەشێك لە وەسیەتنامەی خۆی بڵاوكردەوە
ئەكتەر و هونەرمەندی میسری(نەبیلە عوبێد), لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئانستگرام) داواكارییەكی بڵاوكردەوە, ئەم خانمە ڕایگەیاند كە نایەوێت لە دوای مردنی كەسێك ڕۆڵ بگێڕێت بە ناوی نەبیلە عوبید و ژیاننامەی بكرێت بە فیلمێكی سینەمایی, هەروەها ئاماژەی بە ئەوە كرد كە ئەم داوایە دەكات بە وەسیەتنامەیەك نەكا لە دواڕۆژ ئەم شتە ڕووبدات .

هەروەها ئەم خانمە هونەرمەندە دووپاتی كردەوە كە ئەو خۆی یادەوەرییەكانی دەنوسێتەوە, بەڵام بەباشی نازانێت كە بكرێت بە فیلمی سینەمایی یاخود زنجیرە دراما,وە دەڵێت: ئەگەر كاری تایبەت بكرێت بە فیلم و دراما شكستێكی گەورە دەهێنێت و سەركەوتوو نابێت .


نەبیلە عوبید)ی تەمەن 74 ساڵ, لە شاری قاهیرەی میسر لە دایك بووە, ئەم خانمە لە ساڵانی حەفتاكان تاكو نەوەدەكان وەكو ئەكتەرێكی دیار و سەركەوتوو لە سینەمای میسری هەژمار دەكرێت, جگە لە فیلم و سینەما توانی لە زۆر شانۆ و زنجیرە دراما بەشداری بكات .
Top