سوپرایزی ئاوازدانەرێك بۆ ئەساڵە نەسری

سوپرایزی ئاوازدانەرێك بۆ ئەساڵە نەسری
خانمە گۆرانیبێژی بەناوبانگ(ئەساڵە نەسری), تووشی سوپرایزێكی هونەری بووەتەوە, ئەم خانمە هەر ماوەیەكە نوێترین ئەلبۆمی گۆرانی بەناوی(في قربك) بڵاوكردەوە, كە لە 10 گۆرانی پێكدێت .

یەكێك لە گۆرانییەكانی ئەم ئەلبۆمەی بە ناوی(جابوا سیرتە), بۆ 13 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە, كەسێك بەناوی(مدین) كە خۆی ئاوازدانەری ئەو گۆرانییەی ئەساڵەیە, لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ڤیدیۆیەكی خۆی بڵاوكردەوە كە ئەو گۆرانییە دەڵێتەوە بەڵام بە شێوازێك كە ئەو گۆرانییە بۆ ئافرەت ووتراوە واتا بە پێچەوانەی تێكستی گۆرانییەكەی ئەساڵە .

هەروەها مدین نووسیویەتی كە ئەو گۆرانییە لە پێشوودا بە ناوی(جت سيرتها) بووە و 13 ساڵ پێش ئێستا تێكستەكەی لەلایەن (عەبدولڕەحمان محەمەد)ەوە نووسراوە, وە خۆشەویستی خۆی بۆ ئەساڵە دوپاتكردەوە و دەڵێت با ئاهەنگ بگێڕین بۆ ئەم سەركەوتنەمان, چونكە ئەو گۆرانییە زیاتر لە 12 ملیۆن كەس گوێبیستی بووە لە یوتیوب .
Top