دینا كلیپێكی جیاواز بڵاو ده‌كاته‌وه‌

دینا كلیپێكی جیاواز بڵاو ده‌كاته‌وه‌
دینا، خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد، به‌م زوانه‌ نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناوی (داده‌) بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

هه‌ڵكه‌وت زاهیر، ئاوازدانه‌ری كورد، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، به‌شێك له‌ گرته‌ی ڤیدیۆیی كلیپه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ به‌م زوانه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌، هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كه‌ ئاماده‌ كردووه‌.

له‌ كلیپه‌كه‌دا دینا به‌ شێوازێكی نوێ ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌ و چه‌ند منداڵێكیش له‌گه‌ڵیدا ڕۆڵ ده‌بینن.

دینا دوو ساڵه‌ ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌، خاوه‌نی ئه‌لبوومێك و چه‌ند ڤیدیۆ كلیپێكی گۆرانییه‌، كلیپه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌، هه‌ڵكه‌وت زاهیر كاری هونه‌ری بۆ ده‌كات.

basnews
Top