دینا كلیپێكی جیاواز بڵاو ده‌كاته‌وه
هه‌ڵكه‌وت زاهیر، ئاوازدانه‌ری كورد، له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، به‌شێك له گرته‌ی ڤیدیۆیی كلیپه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌م زوانه بڵاو ده‌كرێته‌وه، هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كه ئاماده كردووه.
له كلیپه‌كه‌دا دینا به شێوازێكی نوێ ده‌رده‌كه‌وێته‌وه و چه‌ند منداڵێكیش له‌گه‌ڵیدا ڕۆڵ ده‌بینن.
دینا دوو ساڵه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه، خاوه‌نی ئه‌لبوومێك و چه‌ند ڤیدیۆ كلیپێكی گۆرانییه، كلیپه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه، هه‌ڵكه‌وت زاهیر كاری هونه‌ری بۆ ده‌كات.
basnews