دیپیكا: هاوسەرەكەم وەكو سەبەتەی خۆڵ و خاشاكە

دیپیكا: هاوسەرەكەم وەكو سەبەتەی خۆڵ و خاشاكە
ئەكتەر و ئەستێرەی سینەمایی بۆڵیوود (دیپیكا پادوكۆن), لە دوایین دوركەوتنیدا لە یەكێك لە بەرنامە تەلەفزیۆنییەكان, چەند زانیاری و نهێنییەكی ناو ماڵی خۆی خستەڕوو, دیپیكا ڕەفتارێكی سەیری هاوسەرەكەی (رانڤیر سینغ) باس كرد .

هەر لە میانی ئەم بەرنامەوە, دیپیكای تەمەن 33 ساڵ, بە هاوسەرەكەی دەڵێت كە ئەو وەكو (سەبەتەی خۆڵ و خاشاكە), ئەویش لەبەر ئەوەی كاتێك دیپیكا خواردن دەخوات و یەشێكی دەمێنێتەوە, رانڤیری هاوسەری دەیخوات .

ئەم خانمە سەرەتای دەستپێكی لە فیلم وسینەما دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2006 كە لە فیلمی (aishwarya) بەشداری كرد, وە لە ساڵی 2007 لە بۆڵیوود وەكو ئەكتەرێكی سەركەوتوو دەركەوت لە فیلمی(ئۆم شانتی ئۆم) لەگەڵ گەورە هونەرمەندی هیندی (شارۆخان), دیپیكا بە كارە هونەرییەكانی توانی چەندین خەڵات بەدەست بهێنێت .
Top