كه‌مال محه‌مه‌د كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه‌

كه‌مال محه‌مه‌د كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه‌
كه‌مال محه‌مه‌د، هونه‌رمه‌ندی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناوی (نا ئومێدی) بڵاو كرده‌وه‌.

بڕیار فه‌تاح له‌ سلێمانی كارى وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌، زریان كاروان كاری میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه‌ كردووه‌.

كه‌مال محه‌مه‌د خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبووم و كلیپی گۆرانییه‌، هه‌روه‌ها گۆرانیی به‌شێوه‌ی دوێت له‌گه‌ڵ چه‌ند گۆرانیبێژێكی دیكه‌ بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، له‌ ساڵی 2019دا جگه‌ له‌ ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك كۆنسێرت، چه‌ند گۆرانیی و ڤیدیۆ كلیپێكیشی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

basnews
Top