نەخۆشییەكی مارین مۆنرۆ ئاشكرا بوو
لەو مەزادەدا كە خانەی (گۆلیینز) لە بیفرلی هێلز ئەنجامیدا، چەند كەرەستەیەكی تایبەتی ژمارەیەك ئەستێرەی سینەمایی و كەسایەتی دیكە خرانە روو، لەوانە ئەلیزابێس تایلۆر، جۆلی ئەندرۆز، گریتا گاربۆ و شازادە دایانا.
بەپێی ئەم فایلانە مارلین مۆنرۆ لە هەرەتی تەمەنی لاوێتیدا نەشتەرگەریی جوانكاریی ئەنجامداوە، چونكە چەند وێنەیەك هەبوون كە تیشكیان تێدا بوو، تایبەت بە دەموچاوی مارلین و ژمارەیەك وانەی پزیشكی دەربارەی چۆنیەتی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی جوانكاری كە ئەنجامیداوە، هەروەها چەند وێنەیەك كە دەری دەخەن لە ساڵی 1950 نەشتەرگەریی بۆ لایەكی لوتی ئەنجامداوە، كە ئەو كات تەمەنی 24 ساڵ بووە، هەر لە بەڵگەكانەوە دەردەكەوێت كە مارلین لە ساڵی 1957 سكی هەبووە لە دەرەوەی منداڵدان، پێشتریش چەند كەلوپەلێكی مارلین و ژمارەیەك وێنەی كە لەسەردەمی جەنگی كۆریا گیراون، بە بڕی پەنجا هەزار دۆلار فرۆشراون.