تابسی: هاوسەرەكەم هونەرمەند نییە
هەرچەندە بۆ ماوەیەكی زۆر كەس باسی لەو چیرۆكی خۆشەویستییە نەدەكرد، بەڵام لە دیمانەیەكیدا بۆ ماڵپەڕی Pinkvillaی هونەری، تابسی رایگەیاند كە ماوەیەكی زۆرە پەیوەندیی بەخۆشەویستی لەگەڵ كەسێك كە هەیە، كە لە بواری هونەریدا نییە و دەیەوێ ئەوە رابگەیەنێ كە ژیانی هاوسەرییان پێك نەهێناوە، لە درێژەی دیمانەكەیدا تابسی هەروەها دەڵێ: بەو كەسانە دەڵێم كە منیان خۆشدەوێ، یان ئەو رۆژنامەنووسانەی كە دەیانەوێ بە هەواڵی هونەرمەدان ناوبانگ دەركەن و فرۆشیان زیاد بێت، من ژیانی هاوسەریم پێك نەهێناوە، بەڵام ئەو كەسەی كە بە رێكەوت هاتە نێو ژیانم، هونەرمەند، یان یاریزانێكی ناوداری كریكیێت نییە.
دەربارەی پلانەكانی بۆ هاوسەری داهاتوو گوتی: ئەو كاتە ژیانی هاوسەری پێكدەهێنم كە حەز بكەم ببم بە دایك، دەمەوێ دوور لە ژیانی هاوسەرگیری منداڵم هەبێت، چونكە حەز لە ئاهەنگ و كۆبوونەوەناكەم، بەڵكو زیاتر دەمەوێ بێدەنگ بم، چونكە ئەم كارە زۆر ماندووم دەكات.