دوای 14 ساڵ موستەفا قەمەر بە(حەریم كەریم 2) هاتەوە

دوای 14 ساڵ موستەفا قەمەر بە(حەریم كەریم 2) هاتەوە
گۆرانیبێژ و ئەكتەری میسری(موستەفا قەمەر), لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەڕێی پەیوەندییەكی تەلەفۆنییەوە لە كەناڵێكی عەرەبی, ڕایگەیاند كە نوێترین كاری هونەری بریتی دەبێت لە بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی فیلمی(حریم كریم), هەروەها كوڕەكەی بە ناوی (تیام) كە ئەویش ئەكتەرە, لەم فیلمە بەشدار دەبێت, ئەم فیلمە باس لە دوای 14 ساڵ دەكات كە ئەكتەرە منداڵەكان گەورە بوونە و بارودۆخەكان بە شێوەیەكی تر دەڕوات .

دوای شەش ساڵ, لە مانگی ئابی 2019 (موستەفا قەمەر) ئەلبۆمێكی گۆرانیی بڵاوكردەوە, وە توانی ئەو هەنگاوە بكات بە سەرەتایەكی تر و دەست بكاتەوە بە كاری هونەریی .
وە فیلمی (حریم كریم) لە ساڵی 2005 بەرهەم هات, شان بەشانی موستەفا قەمەر هەریەكەلە(عولا غانم, دالیا بحێری, بەسمە, یاسەمین عەبدولعەزیز, ریهام عەبدولغەفور, تەلعەت زەكەریا) و چەند ئەكتەرێكی تر ڕۆلیان تێدا گێڕاوە .

- لە ئێستادا ئەم هونەرمەندە كار دەكات بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو دابڕانەی لە بواری گۆرانی و سینەما, وە دیار نییە كە ئەو پشوودانە دەبێتە هێزێك بۆ سەركەوتن یان تەنها بەردەوامیی دەبێت لە كاری هونەری .
Top