مریەم ڕۆژهەڵاتی دوو گۆرانیی تایبەت بە منداڵان کلیپ دەکات
له‌باره‌ى كاره نوێیه هونه‌رییه‌كانیه‌وه، مریەم ڕۆژهەڵاتى ڕایگەیاند: "ماوەیەکه بەهۆی نەخۆشییەوە لەکاری هونەری دابڕوام، ئێستا تەندروستیم باشە، سەرقاڵی ئامادەکردنی دوو بەرهەمی تازەم بۆ منداڵان".
گوتیشی: "تێكستى گۆرانییه‌كانى (بێشکە) و (لایەلایە)، به‌رهه‌مى هونەرمەند ئاغای یەخچاڵییە و ئاوازی خۆمە، دەمەوێ بەشێوازێکی نوێ کاری کلیپی بۆ بکەم".
ئه‌م خانمه گۆرانیبێژه خەڵکی شاری (سنە)ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، ماوەی 25 ساڵە لە ئەڵمانیا دەژی، لەساڵی 2013دا یەکەم بەرهەمی خۆی به ناوی (گەڵا ڕێزان) بڵاو کردووه‌ته‌وه.
basnews