فیلمێكی جنێفەر لۆپێز قەدەغە دەكرێت لە نمایشكردنی

فیلمێكی جنێفەر لۆپێز قەدەغە دەكرێت لە نمایشكردنی
دەسەڵاتدارانی وڵاتی مالیزیا فیلمێكی ئەمەریكی قەدەغە دەكات لە نمایشكردنی, فیلمی (hustlers) كە خانمە گۆرانیبێژ و ئەكتەری ئەمەریكی جنێفەر لۆپێز ڕۆڵی سەرەكی تێدا دەگێڕێت .

لایەنی پەیوەندار لە وڵاتی مالیزیا هۆكاری قەدەغەكردنی ئەم فیلمەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە چەند دیمەنێكی ڕووت و مادەی هۆشبەر و سەمای نەشیاوی تێدایە, هەروەها گەیشتنە ئەو بڕیارەی بڵێن كە ناوەڕۆكی فیلمەكە وای كردووە نمایشكردنی ئەستەم بێت لەو وڵاتە.

هەر بەم هۆیەشەوە ئەم فیلمە بە جۆرێك لە وڵاتی ڕووسیا نماش كرا كە ئەو دیمەنە ڕووتانە مۆنتاژ بكەن و ڕێگری لە نمایشكردنی بكەن, وە لە وڵاتی میسریش نمایشكردنی قەدەغەكرا .

ئەم فیلمە كە چیرۆكێكی ڕاستەقینەیە لە یەكێك لە گۆڤارەكانی ئەمەریكا لە 2015 بڵاوكرایەوە, كە هەریەك لە (جنێفەر لۆپێز و لیلی رەینهارت و جولیا ستیلز و كۆنستانس وو) و چەندین ئەكتەری تر ڕۆڵی تێدا دەگێڕن, ناوەڕۆكی ئەم فیلمە سینەماییە باس لە چەند خانمێك دەكات كە ڕوودەكەنە پیاوە دەوڵەمەند و سەرمایەدارەكان بە نیازی فێڵكردن و دزیكردنی پارە و داهاتەكانیان .
Top