هانی گۆرانی (شەو)ی بڵاوكردەوە
گۆرانی شەو لە تێكستی هێمن موكریانی و لە مێلۆدیی ئارش سەلامییە,هەروەها سەعید محەمەدی كاری دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپەكە كردووە, ئەم بەرهەمی هانی جیاوازییەكی لێ دەبینرێت لە كارەكانی پێشووی, كە ئەویش هەوڵدانێكە بۆ ناساندنی شێوازی نوێی گۆرانی و میوزێكی مۆدێرن, وە جیاكردنەوەی لە میوزیكی فۆڵكلۆری كوردی .
هانی لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە دایك بووە, ساڵانێكی زۆرە لە بواری هونەری گۆرانی كاردەكات, چەندین ئەلبۆمی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی بڵاوكردووەتەوە, وە لە چەندین كۆنسێرت لە ناوخۆی كوردستان و لە وڵاتانی دەرەوە بەشداریی كردووە .