عەلیا و رانڤیر وەك باشترین ئەكتەر دەستنیشان كران

عەلیا و رانڤیر وەك باشترین ئەكتەر دەستنیشان كران
فیستیڤاڵی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئەكادیمیای نێودەوڵەتی بۆ فیلمی هیندی دەستی پێكرد و لە پاڵ ئەو خەڵاتە چەند خەڵاتێكی تر دابەشكران, كە هەریەك لە عەلیا بهات و رانڤیر سینغ وەكو باشترین ئەكتەری هیندستانی بوونە براوەی ئەم فیستیڤاڵە .

عەلیا بهات وەكو باشترین خانمە ئەكتەر دەستنیشان كرا بە ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی (رازی), وە رانفیر سینغ وەكو باشترین ئەكتەری سەرەكی لە فیلمی (پادماڤاتی) .

هەروەها بە بۆنەی 20هەمین ساڵیادی فیستیڤاڵی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئەكادیمیای نێودەوڵەتی بۆ فیلمی هیندی, چەند خەڵاتێكی تایبەت دابەشكران, كە چەند ئەستێرەیەكی بۆڵیوود بوونە براوەی وەك,دیپیكا پادوكۆن بە فیلمی (Chennai Express) وە رانبیر كابور بە فیلمی (Barfi!) .
Top