لە دوای جیابوونەوە ئەدێل دەچێتەوە بەرامبەر سایمۆن
ئەدێل لە چەند هەفتەی ڕابردوو هەر لە ڕێی دادگاوە داوای كردبوو لە سایمۆن كە هەردووكیان بە هاوبەشی بەخێوكردنی منداڵەكەیان لە ئەستۆ بگرن, وە سایمۆنیش ئەو داوای ڕەت نەكردەوە .
بەڵام لە ئێستادا و دوای شەش مانگ لە جیابوونەوەیان, هەواڵی ئەوە بڵاوبووەتەوە لە بەرامبەر خانووەكەی سایمۆن, لە (بێڤەرلی هیڵز)ی لۆس ئەنجلسی ئەمەریكا, ئەدێل خانوویەكی كڕیوە بە بڕی زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلار, كە ئەوەش ناوچەیەكە زۆربەی ئەستێرە و ناودارەكانی تێدا كۆبونەتەوە و لەوێدا دەژین .
ئەدێلی گۆرانیبێژی بەریتانی و بزنسمان سایمۆن كۆنیكی لە ئەكتۆبەری ساڵی 2012 كوڕێكیان لەدایك دەبێت بە ناوی ئەنجیلۆ, وە لە دواییدا لە ساڵی 2016 ئەم دوو ناودارە پڕۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام دەدەن, ئەدێل 3 ئەلبۆمی گۆرانی بەرهەم هێناوە و چەندین ڤیدیۆ كلیپی بڵاوكردووەتەوە, و چەندین خەڵاتی جیهانیی بەدەست هێناوە .