ڕێناس وریا كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە

ڕێناس وریا كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە
ڕێناس وریا، خانمە گۆرانیبێژی كورد، به‌م زوانه‌ نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناوی (تۆ) بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

ئاراس گه‌به‌یی تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه‌، ڕێناس خۆی ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كه‌ ئاماده‌ كردووه‌، ئارام سه‌ردار كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌، بڕیار وایه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا بڵاو بكرێته‌وه‌.

ڕێناس وریا وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی، به‌شداری له‌ فیلمی سینه‌مایی (ژانی گه‌ل) كردووه‌، خاوه‌نی كلیپێكه‌، ساڵانێك كاره‌ هونه‌رییه‌كانی وه‌ستاند، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی پارچه‌یه‌ك له‌ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ نووسیویه‌تی: "به‌م زوانه‌ چاوه‌ڕوانی وه‌رزێكی نوێی كاره‌ هونه‌رییه‌كانم بن".

basnews
Top