هەردی سەلامی گۆرانییەكی نوێی بڵاو كردەوە

هەردی سەلامی گۆرانییەكی نوێی بڵاو كردەوە
هەردی سەلامی، گۆرانیبێژی كورد نوێترین گۆرانی خۆی بە ناوی (دانە بە دانە) بڵاو كردەوە.

هەردی، خۆی تێكست و ئاوازی گۆرانییەكەی ئامادە كردووە، ئەفشین شوكری كاری میوزیكی بۆ گۆرانییەكە كردووە، ڕەهێڵ شۆڕش، كاری وێنەگرتنی بۆ وێنەی كەڤەری گۆرانییەكە كردووە، هەردی گۆرانییەكەی بە شێوەی دەنگ لە تۆی كۆمەڵایەتیی یوتیوب بڵاو كردووەتەوە.

ئەو گۆرانیبێژە مانگی ڕابردوو كلیپێكی بە ناوی (پەری) بڵاو كردەوە، هەروەها لە ساڵی 2019دا چەند ڤیدیۆ كلیپێكی دیكەشی بڵاو كردووەتەوە.

هەردی سەلامی، سەرەتا وەك دەرهێنەری كلیپ و فیلم كاری هونەری كردووە، چەند ساڵێكە وەك گۆرانیبێژ ناوبانگی پەیدا كردووە، كلیپەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بینەرێكی زۆریان هەیە.

basnews
Top