عەلیا لە نێوان سەلمان خان و عامر خان بڕیاریدا
پێش ماوەیەك راپۆرتەكان رایانگەیاند كە وێنەگرتنی فیلمی (انشاء الله) بۆ ماوەیەكی نادیار دوادەخرێ، بێ ئەوەی هۆكارەكانی رابگەیەندرێت، بەڵام رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیندیا رایگەیاند كە هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە عەلیای تەمەن 26 ساڵ رازی نەبووە بەشداری لە فیلمێكی دیكەی عامر خان بكات، چونكە بڕیار بوو هەردووكیان لە یەك كاتدا تۆمار بكرێن و وێنەیان بگیرێت، بۆیە دەبوایە یەكێك لە كارەكان رەت بكاتەوە، لە هەمان كاتدا نەیدەویست فیلمی (انشاءالله)ی لە دەست بچێت. تەنانەت چەند كارێكی دیكەیشی لەپێناو ئەو فیلمە رەت كردۆتەوە، لەوانە كارێك لەگەڵ سەلمان خان، ئەمەش وای لێكردووە كە هەست بە بێزاری بكات.
لە لایەكی دیكەوە هەندێك لە سەرچاوەكان ئەوەشیان راگەیاند كە عەلیا دەیەوێت بەشداری لە فیلمێكی دیكەش بكات، كە باس لە ژیانی (ئۆشۆ) دەكات و سیناریۆكەی لەلایەن شاندرا مۆهاین جابن نووسراوە، بەڵام باسی ئەو كارەی نەكردووە.