دەرهێنەرێكی كورد بە زمانی ئەڵمانی فیلمێك بەرهەم دەهێنێت
(تۆزێك پێش كۆتایی), ناونیشانی ئەم فیلمەیە كە چەند مرۆڤێكی جیاوازی كۆكردووەتەوە, ئەم كەسانە ئەگەر چی ماڵەكانیان بە چەند مەترێك دوورن لە یەكەوە هەموو لە یەك ژینگەدا دەژیین, بەڵام جیاوازیان لەگەڵ یەكتر و لاوازیی پەیوەندی كۆمەڵایەتی لە نێوانیان دەبێتە هۆی ئەوەی كێشە لە نێوانیان درووست بێت, دەگاتە ڕادەیەك ئەوان زۆر دووربن لەیەك و جۆرێك لە ڕەگەزپەرستی ڕووبدات, بەڵام لەناكاو بە هۆی دەنگۆی ئەوەی كە مەترسییەكی سرووشتی لەئارادایە و هەسارەیك بەرگۆی زەوی دەكەوێت, ئەوان بەم هۆیەوە خێرا یەكتر لە ئامێز دەگرن و شێوازی مامەڵەیان لەگەڵ یەكتر باشتر دەبێت لە جاران .