خانمە ئەكتەری هۆڵیوود(فیلسیتی هۆڤمان) دەستگیر كرا

خانمە ئەكتەری هۆڵیوود(فیلسیتی هۆڤمان) دەستگیر كرا
ئەكتەری بەناوبانگی هۆڵیوود (فیلسیتی هۆڤمان) و خێزانی ئەكتەری براوەی خەڵاتی ئیمی(ویلیەم میسی) دەستگیر كرا .

لە یەكێك لە دادگاكانی شاری(boston)ی ئەمەریكا, فیلیسیتی هۆڤمان بڕیاری 14 ڕۆژ زیندانی بۆ دەرچوو, هەروەها بە بڕی 30 هەزار دۆلار سەرپێچی و مانەوەی لە ژێر چاودێری دەبێت بۆ ماوەی یەك ساڵ .

ئەم خانمە 15 هەزار دۆلار لە شێوەی بەرتیل بە كەسێك دەدات, تاكو دەستكاری وەڵامی تاقیكردنەوەی كچەكەی بۆ بكات بە ڕاست كردنەوەی هەڵەكان, بەم هۆیەوە فەرمانی گرتنی بۆ دەرچوو,بە تۆمەتی فێڵكردن و بە دەستكاری كردنی ئەزموونی فۆرمی كچەكەی لە تاقیكردنەوەكانی (sat), لەپێناو وەرگرتنی لە كۆلێژ بۆ ئەوەی دەرفەتێكی بۆ بڕەخسێت و بتوانێت خوێندنەكەی لەو كۆلیژە تەواو بكات, ئەم خانمە لە دادگا خۆی ئەم ڕاستییانەی ئاشكرا كرد و هەر لەوێدا پەشیمانی خۆی نیشاندا و ڕایگەیاند كە ئەو هەڵەیەكی گەورەی ئەنجامداوە .
Top