نیان عەبدوڵا كۆنسێرتێك ساز دەكات
هەروەها ئەم خانمە ئاماژەی بەوە داوە كە كۆنسێرتەكە لە شانۆی ڕۆمانی لە هەواری شار دەبێت لە شاری سلێمانی, وە بەرواری بەڕێوەچوونی هێشتەوە بۆ دوای خۆئامادەكردن, وە نیان خۆشەویستی خۆی بۆ هەوادارانی دووپات كردەوە و هیوای خواست هەمووان لەو ڕۆژەدا ئامادەبن .
نیان عەبدوڵا خەڵكی شاری سلێمانییە, چەندین ئەلبۆمی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی بڵاو كردووەتەوە, ئەم خانمە ئەگەر چی لە ماوەكانی ڕابردوو باری تەندرووستی ناجێگیر بوو, بەڵام توانی دووبارە بەربەستەكان بشكێنێت و كارە هونەرییەكانی ئەنجام بداتەوە .