دوایین هەواڵی ڕووداوەكەی عاسی حلانی
لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژە عاسی هەر لە نەخۆشخانە چارەسەرییەكانی وەردەگرت, وە ئەمڕۆ لە میدیا عەرەبییەكان بڵاو كرایەوە كە نەخۆشخانەی جێهێشت و گەڕایەوە نێو خێزانەكەی, بە پێی ئەم چەند ڕۆژە بێت عاسی ڕووداوێكی سەختی بەسەردا هات و تووشی ئازاری قورس بووەیەوە, هەروەكو لە وێنەكە دەردەكەوێت لایەكی دەموچاوی شین هەڵگەڕاوە, ئەمەش بە هۆی ئەوە بوو كە عاسی بەسەرەوە بەردەبێتەوە و ئەسپەكەیش دەكەوێت بەسەریدا .
هەر بەم هۆیەوە ڕەخنەگر و ڕاگەیەندكار جەمال فەیاز چەند وێنەیەكی عاسی حلانی بڵاوكردەوە و باری تەندرووستی ئەم ناودارەی بە هەوادارانی ڕاگەیاند و دووپاتی كردەوە كە ئەو ئێستا باشترە و ماوەیەك پێویستی بە پشوودانە .