ئێد شیران بە نیازە یاریگایەكی پۆپی پێ درووست بكات
لە ئێستادا یاریگاكەكی پۆپی پێ لە خانووەكەی دەبینرێت, كە هەموو نیشانەكانی بەسەرەوەیە, بەڵام ئێد شیران دەیەوێت ئەو یاریگایە فراوان بكات و هێڵی كارەبا و ڕووناكیی بۆ دابنێت, وە ئەمەش بەشێوەیەك دەبێت لە درەنگانی شەو ئەو ڕووناكییانە دەكوژێننەوە, بۆ ئەوەی خانووەكانی دەوروبەری بێزار نەبن .
لە ماوەكانی ڕابردوو ئەم هونەرمەندە بڕیاریدا بۆ ماوەیك لە هونەر دوور بكەوێتەوە, ئەویش بە هۆی ئەوەی كە تاوانبار كرا بە كۆپی كردنی چەند گۆرانییەك كە هی خۆی نەبوو, وە بڕێكی زۆر لە داهاتە هونەرییەكەی لە لایەن دادگاوە دەستی بەسەردا گیرا .