سیلینا گۆمێز دەچێتەوە قوتابخانەكەی

سیلینا گۆمێز دەچێتەوە قوتابخانەكەی
گۆرانیبێژ و ئەكتەری ئەمەریكی,(سیلینا گۆمێز)ی تەمەن 27 ساڵ, یادگارییەكان بەرەو قوتابخانەكەی بردیەوە, سیلینا بە سەردانێكی لەناكاو چووە قوتابخانەی(دانی جۆنز)ی ناوەندی لە ویلایەتی تیكساس, وە لەوێدا چووە ئەو پۆلەی كە لێی دەخوێند, لەوێدا چاوی بە مامۆستاكانی دەكەوێت و پێكەوە باس لەو ڕۆژانە دەكەن كە ئەوان وەكو مامۆستا و قوتابییەك لەگەڵ یەكتر چەند ساڵێكیان بەسەر برد .

سەردانی لەناكاوی ئەم گۆرانیبێژە بووە سوپرایزێك بۆ قوتابییەكان, كە هەموو لە دەوری كۆبوونەوە و كەوتنە گفتوگۆ و چەندین وێنەیان لەگەڵ گرت, وە لەوێدا چاوی بە مامۆستایەكی دەكەوێت بە ناوی (ستیڤانی گرای) كە پێشتر وانەی وەرزشی بە سیلینا و هاوڕێیانی دەوتەوە, ئەم مامۆستایە باسی لەو ڕۆژانە كرد كە سیلینا چۆن چووە فلۆریدا بۆ ئەوەی لە فیلمێك ڕۆڵ بگێڕێت .

سیلینا گۆمێز كە لە تەمەنی 7 ساڵیدا بوو, وەكو ئەكتەر لە (Barney & Friends) دەركەوت تا گەیشتە ڕاددەیەك بەشداری لە چەندین فیلم و بەرنامەی تەلەفزیۆنی كرد, وە لە دواییدا بواری گۆرانی هەڵبژارد, توانی لەم بوارە بە هاوبەشی لەگەڵ گروپی میوزیكی(the Scene &) ببێتە خاوەنی 3 ئەلبۆمی گۆرانی, هەروەها توانی 3 ئەلبۆمی تری تایبەت بە خۆی بەرهەم بهێنێت و چەندین كۆنسێرتی گۆرانی سازبكات, سیلینا بەوە ناسراوە كە ئەو كەسێكی سادە و ساكارە, وە زوو تێكەڵاو بە هەوادارانی دەبێت, نازناو و هونەرەكەی نەیتوانیوە لە كۆمەڵگا دووری بخاتەوە, هەر ئەمەش وای لێكردووە كە لای هەموو كەسێك خۆشەویست بێت .
Top