تابلۆكانی خانمە كوردێك لە گالەرییە ناودارەكەی نیویۆرك نمایش دەكرێن
هەیڤ قارەمان لە دایكێكی كورد و باوكێكی عەرەب لە شاری بەغدا لە ساڵی 1981 لە دایك بووە, لە كاتی جەنگی یەكەمی كەنداو لە ساڵی 1991, لەگەڵ دایكی ڕوو دەكەنە كوردستان و لە دواتر ڕوو دەكەنە وڵاتی سووید, هەیڤ لەو بارودۆخە توانی سەرتایەكی تر درووست بكات, كە لەناكاو چووە وڵاتێك جیاواز لە زمان و فكر و بیركردنەوە, بە خۆگونجاندن لە گەڵ ئەو كۆمەڵگەیە هەیڤ توانی هەموو شتێك لە خۆی بگۆڕێت, بەڵام هونەرەكەی بەبیری دەهێنایەوە كە ئەو كێیە, ئافرەتێكە و دەبێت خۆڕاگر بێت تا هێزی خۆی كۆ بكاتەوە و بەرامبەر ئاستەنگەكانی ژیان بووەستێتەوە .