هونەرمەند و دەرهێنەر و ناوداری لوبنانی (سیمۆن ئەسمەر), لەتەمەنی 76 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد, ئەم ناودارە توانی بە كارە سەركەوتووەكانی نازناوی (درووستكەری ئەستێرەكان) بە دەست بهێنێت, ئەویش بە هۆی ئەوەی كە (ستۆدیۆی هونەری) لە لوبنان ساڵی 1972 دامەزراند و چەندین گۆرانیبێژ و كەسایەتی بەرهەم بهێنێت كە ئەمڕۆ لە مەیدانی هونەر خاوەنی جەماوەر و نازناون وەك(نەوال زوغبی,وائل كەفوری,نیشان, مێریام فارس, ئەلیسا, عاسی حلانی, مایا نەسری, ڕاغب عەلامە)و چەندین كەسایەتی تری وەك گۆرانیبێژ و ڕاگەیەندكار لە بەرنامە تەلەفزیۆنییەكان .
سیمۆن بە كارە سەركەوتووەكانی توانی چەندین خەڵاتی گرنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەنانەت لەسەر ئاستی جیهانیش بە دەست بهێنێت, ئەم ناودارە چەندین بەرنامەی هونەری و سیاسی و كۆمەڵایەتی دامەزراندووە, وە چوار ڵێكۆڵینەوەی كردووە لە بواری هونەر و ئامادەكردن ودەرهێنانی بەرنامەی تەلەفزیۆنی,وە ئەندازەی دەنگی,وە چۆنییەتی درووست كردنی هونەرمەند .