لەتیفە: خانمە هونەرمەندێك هەیە چاودێریم دەكات

لەتیفە: خانمە هونەرمەندێك هەیە چاودێریم دەكات
خانمە گۆرانیبێژی تونسی (لەتیفە)ی تەمەن 51 ساڵ, لە دوایین دەركەوتنیدا لە یەكێك لە میدیا عەرەبییەكان ڕایگەیاند كە خانمە هونەرمەندێك هەیە بۆ ماوەی 20 ساڵە شەڕی لەبەرامبەری ڕاگەیاندووە, ئەم خانمە بەبێ ئەوەی ناوی ئەو كەسە ئاشكرا بكات ووتی كە زۆر لە نزیكەوە چاودێریم دەكات و ئاگارداری هەموو جووڵانەوەكانمە, كە چی دەكەم و بۆ كوێ دەڕۆم, هەروەها ووتی پەیوەندیم پێوە دەكات و ئەو كەسە دەست دەخاتە ناو ووردەكاری لە ژیانی هونەری و تەنانەت ستایڵەكانیشی, لەتیفە ئەم ڕەفتارەی بە كارێكی ناشرین وەسف كرد و ووتی هەمووی خستووەتە لایەكەوە و بە درێژایی ئەو 20 ساڵە دڵ گەورەیی خۆی نیشانداوە .

لە درێژەی ووتەكانی دا ڕایگەیاند كە پێویست بەوە ناكات كەسێك بە درێژایی ئەوەندە ساڵ چاودێریم بكات, وە لە ڕێی ئەو بەرنامەیەوە نامەیەكی بۆ ئەو كەسە بە جێهێشت, كە ووتی (ئێمە لە ئێستادا لە دوونیای تەكنەلۆژیادا دەژیین دڵنیابە كە پەیوەندییە تەلە فۆنییەكان ڕیكۆرد كراون, با هەركەسێك بە كاری خۆیەوە خەریك بێت و تا كەس ئازاری پێنەگات)

-لە چەند هەفتەی ڕابردوو لە كاتی ئامادەكردنی ئەلبۆمە گۆرانییەكەی, لەتیفە لە هەژماری خۆی تویتێكی بڵاوكردەوە كە كەسێك هەیە چاودێری دەكات و دەیەوێت ناوەڕۆكی ئەلبۆمە گۆرانییەكەی دەست بكەوێت, بێ ئەوەی ناوی ئەو كەسە ئاشكرا بكات, هەروەها پێی ڕاگەیاند باشتر وایە بە ئەلبۆمەكەی خۆتەوە سەرقاڵ بێت, لە هەمان كاتدا خانمە هونەرمەندی سووری (ئەساڵە نەسری) خەریك بوو بە درووست كردنی ئەلبۆمە گۆرانییەكەی بۆیە هەندێك گومانیان لا درووست بوو كە لەتیفە مەبەستی لە ئەساڵ بووە .
Top