نازدار لە ڕۆژئاوای كوردستان كۆنسێرت ساز دەكات

نازدار لە ڕۆژئاوای كوردستان كۆنسێرت ساز دەكات
بۆ یەكەم جار خانمە گۆرانیبێژی دەنگ خۆش, (نازدار جزیری) لە ڕۆژئاوای كوردستان زنجیرە كۆنسێرتێك ساز دەكات .

نازدار لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئانستگرام ڕایگەیاند, كە ئەو خۆشحاڵە بەوەی بۆ یەكەم جار لە ڕۆژئاوای كوردستان كۆنسێرت ساز دەكات, هەروەها ئەم خانمە ئاماژەی بەوە كرد كە لە ڕوژی 12ی ئەیلول لە دیرك و 13ی ی ئەیلولی 2019 لە قامیشلۆ بە هەوادارانی شاد دەبێتەوە .

نازدار جزیری لە ساڵی 1987 لە شاری جزیرەی بۆتان لە باكوری كوردستان لە دایك بووە, لە تەمەنی شەش ساڵیدا لەگەڵ خێزانەكەی كوردستان بەجێ دەهێڵن و ڕوو دەكەنە وڵاتی ئەڵمانیا, نازدار كە ساڵانێكە لە بواری هونەری گۆرانی و میوزیك دەركەوتووە, توانی دوو ئەلبۆمی گۆرانی و چەند گۆرانییەك بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاو بكاتەوە .
Top